AP ١٤٠٥ جۆزەردان ٣ ١٤:٤٠

درۆنێکی ئیسڕائیل لە ئاسمانی ئێران کرایە ئامانج

درۆنێکی ئیسڕائیل لە ئاسمانی ئێران کرایە ئامانج

پاسەوانانی ئاسمانی ئێران، لە بەرگری ئاسمانی ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵات، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆربیتێریان لەئاسمانی  هورمزگان تێکشکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئیسرائیلییە کە ئەرکی ناسێنەوە و سیخوڕیی هەبووە، لە لایەن بەرگری ئەرتەشەوە خراوەتە خوارەوە.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆربیتێر کە تایبەتمەندی خۆدزینەوە لە ڕاداری هەیە بە سیستەمێکی تایبەت کراوەتە ئامانج، کە تایبەتمەندییەکانی لەلایەن بەرپرسانی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی بەرگری باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەوە ڕانەگەیەندراوە.

دەڵێن بەم سیستەمە هیچ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆدزینەوە لە ڕادار ناتوانێت بچێتە ئاسمانی ناوچە، لە کەنداوی فارس و دوورگەکانەوە تا تەواوی ناوچەی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵات لە وڵات.

هەروەها پاشماوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆربیتێر کە لەناوچووبوو بە هاوکاری بەلەمی دەریایی لە هورمزگان دۆزرایەوە.

News ID 59566

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha